دەروازەی حاجی ئۆمەران راگەیەندراوێکی لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران بڵاوکردەوە
K24- هەولێر:
راگەیاندنی پەیوەندییەکانی دەروازەی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، گەشتی هاووڵاتیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی دەبێت.
لە راگەیەندراوێک دەروازەکە ئاماژەی بەوەکردووە، چوونی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێران و ھاتنی ھاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان بە پێی رێنمایی و رێکارەکانی تەندروستی و ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بە پێی خاڵى چوارەمی ڕێنمایەکانی بەیانی ژمارە ( 1 )ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێکەوتی ( 15/01/2021 )، ئاگاداری ھەموو ھاوولاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە
ئەم شەو کاتژمێر ( 00:00 ) دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیارانەوە دەکرێتەوە. و چوونی ھاوولاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ وەلاتی ئێران و ھاتنی ھاوولاتیانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان بە پێی رێنمایی و رێکارەکانی تەندروستی و ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە.