بەڕێوەچوونی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب تا کاتێکی نادیار دواخرا
بەهۆی ئەو بارودۆخە ناوچەکەی گرتووەتەوە و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی بەشداربووان، بڕیاردرا 18ـهمین پیشانگەی هەولێر بۆ کتێب بۆ کاتێکی نادیار دوا بخرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، دەزگای مەدا رایگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخ و رووداوە هەنووکەییانەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت و لەپێناو پاراستنی گیانی بەشداربووان و میوانان، بڕیارماندا بە دواخستنی پێشانگە کتێب بۆ ئەمساڵ.
ئاماژە بەوە دراوە، ئەم بڕیارە دوای چاودێریکردنی وردی رەوشی ناوچەکە هاتووە، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە کەشێکی ئارام و گونجاودا پێشوازی لە میوانان و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە بکرێت و ئاستی بەرزی رێکخستنی پیشانگاکە وەک هەمیشە پارێزراو بێت.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە، بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکان دەکەن و لە کاتێکی نزیکدا و دوای جێگیربوونی رەوشەکە، رێککەوتی نوێی کردنەوەی پیشانگاکە بە فەرمی رادەگەیەنن.
ساڵانە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە، ساڵی رابردوو 17ـەمین پێشانگەکە کرایە و 350 خانەی بڵاوکردنەوە لە 22 وڵاتی عەرەبی و جیهانییەوە تیایدا بەشدارنکردبوو.