یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگە، داوا لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، سنوورێک بۆ هێرشە دوژمنکارییەکان دابنێن.
سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هێزی پێشمەرگە دەکات، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی دوژمنکارانە بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، دەڵێت: سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
هاوکات داواکارە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارێک بۆ رووبەڕووبەنەوەی ئەم دوژمنکاریە بگرێتەبەر کە دەکرێتە سەر کوردستان. هەروەها داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانە دابنێن.