راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كارەباوە
وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا گرفتی كوژانەوەی گشتی كارەبا روویدا.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هاوڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە کە ئەمشەو بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکییەوە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی گشتی كارەبا روویدا.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە داوە، تیمەكانیان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن.
هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان دەگەڕێتەوە.
هاوکات وەزارەتی کارەبا باسی لەوەش کردووە، لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی دیکە و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا راستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.