ئومێد ئەحمەد: بەهۆی کەشوهەوا کارەبا لە چەند شوێنێک کوژاوەتەوە
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە دا، لە چەند کاتژمێری داهاتوو کێشەی کارەبا چارەسەر دەبێت و کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بەهۆی باران و رەشەبای بەهێزەوە لە چەند وێستەگەیەکی سەرەکی کێشەی تەکنیکی دروستبوو و بووە هۆی کوژانەوەی کارەبا.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە دا، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەی وێستگەکانن و لە چەند کاتژمێری کەمی داهاتوو کێشەکە چارەسەر دەبێت و کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.