لاڤرۆڤ: نابێت سووریا ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی ئیسرائیل و ئێران
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند، به ئیسرائیلیان وتووه، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی به‌دی ده‌كه‌ن له خاكی سووریاوه پێمان بڵێن ئێمه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سووریا نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێی هه‌رێمایه‌تی له ناوچه‌كه.
K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ، لاڤرۆڤ گوتی: ئێمه به ئیسرائیلییهكانمان وتووه، ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان دیاری بكه‌ن، ئێمه چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه خاكی سووریا به‌كار نه‌هێنرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل و نامانه‌وێت سووریا ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا ئیسرائیل هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و داوایه‌ی رووسیای نه‌داوه‌ته‌وه.
له باره‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، لاڤرۆڤ باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات، پێشێلكاری روونی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و رووسیا داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا چیدیكه پێگه ره‌سمییه‌كانی سووریا نه‌كاته ئامانج.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له رێی كه‌ناڵه سه‌ربازییه‌كانه‌وه له په‌یوه‌ندیدان، به‌ڵام ئێمه دان به شه‌رعییه‌تی بوونی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌سه‌ر خاكی سووریا نانێین.