خوێندنی باڵا: ماوەی گەڕانەوەی قوتابیان بۆ زانکۆکانی ئێران تاوەکو 15ـی نیسان دواخرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: ماوەی مانەوەی قوتابیانی هەرێم کە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن درێژکرایەوە.

ئەمرۆ هەینی، 27ـی ئاداری 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکە و لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابیانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى  ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاردرا بە، درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە 28ـی ئادار تاوەکو 15ـی نیسانی 2026.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە داوە، لە دوای ئەم رێککەوتە وەزارەت جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.

هەروەها ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.