ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، موجته‌با زولنوور، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام بن، په‌رچه‌كردارمان ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، موجته‌با زولنوور، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام بن، په‌رچه‌كردارمان ده‌بێت.
زولنوور، گوتی: كۆماری ئیسلامی ئێران كامێراكانی چاودێری سه‌ر به ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی له دامه‌زراوه ناووكییه‌كانی په‌كده‌خات، ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاوا به‌رده‌وام بن له هێشتنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران، ناچار ده‌بین هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆمان به پرۆتۆكۆلی هاوپێچی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی له (21ی شوبات)ی داهاتوو رابگرین.
كۆماری ئیسلامی ئێران دوای زیاتر له 12 ساڵ دانووستانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا، له ته‌مموزی 2015 رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه واژوو كرد و به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ئێران ده‌ست له پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاواش سزاكان هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام له 2018دا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند و سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه.