لە سلێمانی و راپەرین لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کاریە پشووی فەرمی
پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رۆژی یەکشەممەیان کردە پشووی فەرمی
یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە هەموو هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، سبەی 29ی ئادار، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، پشووی فەرمییە، بە ئومێدی تەندروستیی و سەلامەتیی هەموو لایەک،
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەش کردووە، ئەم بڕیارە دوای راوێژ و رەزامەندیی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دراوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ هەر یەکە لە پارێزگای هەولێر و دهۆک پشووی فەرمییان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند
هەروەها سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران دەکەینەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی هەمووان، بەهۆی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە رۆژی یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن حکوومی و ناحکوومی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پشووی فەرمییە.