ئێران: گه‌یشتینه قۆناغی سێیه‌می درووستكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا
كۆماری ئیسلامی ئێران قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنای له‌سه‌ر خۆبه‌خشان راگه‌یاند.
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنای له‌سه‌ر خۆبه‌خشان راگه‌یاند.
محه‌ممه‌د موخبر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری فه‌رمانه‌كانی خومه‌ینی، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌ركه‌وتنی پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنا و دوو قۆناغ به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بوونه.
له لێدوانی‌دا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "فاس"، موخبر گوتیشی: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 56 خۆبه‌خش پێكوته‌كه وه‌رده‌گرن و ده‌خرێنه ژێر چاودێرییه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له قۆناغی پێشوودا 14 كه‌س ئه‌و پێكوته‌یان تاقیكردووه‌ته‌وه و هیچ جۆره نیشانه‌یه‌كی نه‌رێنییان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێران هه‌وڵده‌دات، مانگی داهاتوو پێكوته‌ی خۆماڵیی بۆ سێ ملیۆن كه‌س به‌رهه‌م بهێنێت و له چوار مانگی داهاتوودا مانگانه 14 ملیۆن به‌رهه‌م ده‌هێنێت.