گه‌وره پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
"ئیداره‌ی بایدن داوایان لێكردم ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی "سی ئێن ئێن" بڵاویكرده‌وه، جیرۆم ئاده‌مز، گه‌وره پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر داوای "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستی كاركێشایه‌وه.
ئاده‌مز، له تویتێكدا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی بایدن داوایان لێكردم ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه.
ئاده‌مز له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "تیمی ئیداره‌ی بایدن داوایان لێكردم وه‌ك به‌رپرسی نه‌شته‌گه‌ریی گشتی هه‌نگاوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بنێم، ئه‌وه شه‌ره‌فێكی گه‌وره بوو بۆ من، كه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌م بكه‌م، له‌مه‌ودواش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم بێت، به‌بێ جیاوازی هه‌وڵی بۆده‌ده‌م، تا پارێزگاری له ته‌ندرووستی هه‌مووان بكه‌م".
د.ی
