قایمقامی مەریوان دەنگۆی چۆڵکردنی دەروازەی باشماخ رەت دەکاتەوە
قایمقامییەتی مەریوان دەنگۆی چۆڵکردنی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخی رەت کردەوە و رایگەیاند جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەکە ئاسایییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، قایمقامی مەریوان رایگەیاند ئەو دەنگۆیانەی باس لە فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و چەند ناوچەیەکی شاری مەریوان دەکەن راست نین جەختیشی کردەوە سەرجەم کار و چالاکییەکان لەو دەروازەیەدا بە رێچکەی ئاسایی خۆیان بەردەوامن.
هەروەها قایمقامی مەریوان جەختی لەوە کردەوە کە هیچ بڕیار یان فەرمانێکی فەرمی بۆ چۆڵکردنی ئەو دەروازە سنوورییە دەرنەکراوە و جموجۆڵی بازرگانی و گواستنەوەی هاووڵاتییان لە چوارچێوەی رێساکانی پێشوودا و بەبێ هیچ ئاستەنگێک درێژەی هەیە.