عێراق لە دوای 40 ساڵ گەیشتەوە مۆندیال
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، هەڵبژاردەی عێراق خەونی ملیۆنان هاندەری بەدیهێنا و بە فەرمی گەیشتنی بۆ مۆندیالی 2026، مسۆگەر کرد، دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی 1-2 لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بباتەوە.
یارییەکە لەسەر یاریگای "مۆنتێری" لە وڵاتی مەکسیک بەڕێوەچوو، کاتژمێر 6:00ـی بەیانی دەستیپێکرد، تێیدا یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد.
گێمی یەکەمی یارییەکە بە ململانێیەکی بەهێز دەستیپێکرد و لە خولەکی 10دا، عەلی حەمادی، گۆڵی یەکەمی بۆ عێراق تۆمارکرد. بەڵام پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم و لە خولەکی 38دا، یاریزان "مۆیسیس بانیاکا" گۆڵی یەکسانبوونی بۆ بۆلیڤیا بەدەستهێنا و گێمی یەکەم بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا، عیراق بە هێزێکی زۆرەوە گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 53دا، هێرشبەر ئەیمن حسێن، توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی عێراق تۆمار بکات.
بە پاراستنی ئەم ئەنجامە تا کۆتایی یارییەکە، هەڵبژاردەی عێراق بە فەرمی گەیشتە مۆندیالی 2026ـی بڕی، و کۆتایی بە 40 ساڵ دابڕان و چاوەڕوانی هاندەرانی هێنا. بڕیارە مۆندیالی داهاتوو لە هەرسێ وڵاتی (ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک) بەڕێوەبچێت.
ئەم سەرکەوتنە لە کاتێکدایە، هەڵبژاردەی عێراق لە ساڵی 1986ەوە نەتوانتبوو بگاتە یارییەکانی جامی جیهانی.
ئاهەنگ گێرانی عێراقییەکان بەم بەرەبەیانییە، بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژرادەی عێراق بۆ مۆندیال.