ئاسایشی هەولێر سێ کەسی بە تۆمەتی کوشتن و لەباربردنی کۆرپەلە دەستگیرکرد

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، تۆمەتبارەکان بەبێ رەزامەندی پزیشک و رێنماییە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکار هێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەبار بردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی دوانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە بەڕێگای نایاسای هەڵساون بە لە بار بردنی منداڵ، بۆیە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر هەرسێکیان دەستگیکران.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، تۆمەتبارەکان بەبێ رەزامەندی پزیشک و رێنماییە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکار هێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەبار بردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی دوانە.

هەروەها ئاشکرای کردووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دایکی کورپەلەکانە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.