پۆلیسی دارستانی هەولێر هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی چوونە دەرەوەیان ژینگەکەیان بپارێزن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی هەولێر رایگەیاندووە، سەرەڕای دۆخی ناوچەکە،  لە شەڕ و نا ئۆقرەیی بەدوور نییە، تکایە کاتێک لەگەڵ خێزان و ئازیزانتان بۆ هەوای پاک و کاتێکی خۆش دەچنە دەرەوە، لە بیرتان نەچێت کە دەشت و دەر و چیا و ڕووبار و پۆند و جۆگە و دارستانەکان وەک ماڵی خۆتان بپارێزن.

هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەکات، پاشماوەی گەشتەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێننەوە و ژینگەی نیشتیمان پیس نەکەن.