قالیباف: ئێران هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە دروست ناکات و دۆستایەتییمان دەوێت
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست ناکات و دەستی دۆستاییەتی بۆ داروسێکانی رادەکێشێت.
یەکشەممە 5ـی نیسانی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد: "کۆماری ئیسلامی ئێران نەک هەر هەڕەشە نییە، بەڵکو دەستی دۆستایەتی و برایەتی بۆ دراوسێکانی و سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی درێژ کردووە، جەختیشی کردەوە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهانی ئیسلامی، هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی سیاسەتی دەرەوەی تاران بووە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی لایەنگری جەنگ نییە و دەسپێشخەری هیچ جەنگێکی نەکردووە، بەڵکو ئێستا ئێران بووەتە هێمای خۆڕاگری بۆ ئازادیخوازان و ئەو کەسانەی لە جیهاندا دژی هەژموونگەری دەوەستنەوە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، قالیباف ئەمریکا و ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئەوان هەڵگیرسێنەری جەنگن لە ناوچەکەدا و گوتی: "ئەو جەنگەی ئێستا هەیە، ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیان پێکردووە، ئامانج لێی تەنها ئێران نییە، بەڵکو لێدانە لە ئاسایشی ناوچەکە و تێکدانی بیرۆکەی یەکڕیزی و برایەتی ئیسلامی".