نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە تازە هاوسەرگیریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە کرد کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و هێشتا فۆرمی خۆراکی سەربەخۆیان نییە، بە مەبەستی ڕایکردنی مامەڵەکانیان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی. 

ئەمرۆ دووشەممە، 6ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، رایگەیاند: ئاگاداری ئەم هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە پرۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجام داوە و فۆرمی خۆراکیان نیە و دانیشتووی پارێزگای هەولێرن واتە فۆرمی خۆراکی مالی باوکی پیاوەکە کە لە بنکەی ژمارە (201)ی ناوشاری هەولێرە.

نەوت و کانزانی هەولێر ئاگاداریان دەکاتەوە، ئەم پێداویستیانەی خوارەوە بهێنە بەڕێوەبەرایتییەکان بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان و هەروەها تەنیا مامەڵەی بنکەی خۆراکی ژمارە 201ـی ناوشار وەردەگیرێت بنکەکانی تر لە رۆژانی داهاتوو ئاگادار دەکرێنەوە.

پێداویستیەکان:

1-گرێبەستی هاوسەرگیری ئەسڵی و فۆتۆکۆپی

2-فۆرمی خۆراکی مالی باوکی پیاوەکە/مێرد فۆتۆکۆپی

3-کارتی نیشتیمانی پیاوەکە فۆتۆکۆپی