سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ژمارە (16)ی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەبچێت و تێیدا دەنگ لەسەر تەواوکردنی ئەندامانی لێژنە هەمیشەییەکان دەدرێت.

بەگوێرەی کارنامەیەک کە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، بریارە کاتژمێر 11:00ی بەیانی سبەی چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026 دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.

بەپێی کارنامەکە، دانیشتنەکە لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت:

یەکەم: دەنگدان لەسەر تەواوکردنی دیاریکردنی ئەندامانی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان.

دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنی پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی شارستانیی (ژمارە 148ـی ساڵی 1974)، کە لەلایەن لێژنەی گواستنەوە و گەیاندن و حوکمڕانییەوە ئامادە کراوە و لە (58) ماددە پێکدێت.

سێیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای پارێزگاکانی تێدا رێکنەخراون لە چوارچێوەی هەرێمدا، کە لەلایەن لێژنەی هەرێم و پارێزگاکان و لێژنەی پلاندانان و بەرنامەی حکوومییەوە ئامادە کراوە و لە (71) ماددە پێکدێت.