سەرۆک بارزانی: هیوادارین ئاگربەستەکە دەستپێکی ئاشتییەکی بەردەوام بێت

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و جەخت دەکاتەوە "هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند "هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمەریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە".

سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە "بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ".