بارسێلۆنا 10 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر یارییەکی دۆستانە رەتدەکاتەوە

بارسێلۆنا
بارسێلۆنا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئۆفەرێکی 10 ملیۆن یۆرۆیی پێگەیشتووە بۆ ئەوەی بەرامبەر یارییەکی دۆستانە لە خاکی کۆریای باشوور، هاوینی داهاتوو لە کاتی ئامادەکاری بۆ وەرزی 2026-2027 بکات، بەڵام یانە ئیسپانیەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا لە پێناو ئەنجامی یارییەکی دۆستانە لە کۆریای باشوور، ئۆفەرێکی 10 ملیۆن یۆرۆ پێگەیشتووە، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی ئەو ئۆفەرەیان رەتکردووەتەوە و ئەستەمیشە لەو وڵاتە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویکردەوە بەرپرسانی کۆریای باشوور داوایان لە یانە کەتەلۆنیەکە کردووە، بۆ ئەوەی وەکو ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو سەردانی وڵاتەکەیان بکەن و لەوێ ئامادەکاری بکەن، بەڵام پێدەچێت ئەو یانەیە لە ئینگلیز ئامادەکاری بکات و لەوێ یارییە دۆستانەکە بکات.

مۆندۆ بڵاویشی کردووەتەوە لە هەر یەک لە وڵاتەکانی پیرۆ و مەغریب ئۆفەر پێشکەشی بارسێلۆنا کراوە بۆ ئەوەی لە خاکی وڵاتەکەیان یاری دۆستانە بکەن، هەروەها یانەی ناپۆلی ئیتاڵیاش داوای لە یانە کەتەلۆنیەکە کردووە رۆژی یەکی مانگی هەشتی ئەمساڵ یارییەکی دۆستانە لە نێوانیان بکرێت.