مەسعود پزیشكیان: ئاگربەست بە رەزامەندی ئێران بووە

مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هەموو لایەن و پێکهاتەکانی ئێران لە پاڵ یەک دەمێنینەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا، پەیامێکی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوکردەوە و گوتی: "ئێمە بە یەکگرتوویی و لەپاڵ یەکتر دەمێنینەوە، چ لە بواری دیپلۆماسی، چ لە گۆڕەپانی بەرگریی بێت یان لە شەقام".

ئاماژەی بەوەشدا، ئاگربەست بە قبوڵ کردنی ئەو بنەما گشتیانە بووە کە ئێران ویستوویەتی، بەرهەمی خوێنی رێبەری باڵا بووە، دەستکەوتی هەموو گەلی ئێران بووە لە گۆڕەپانەکە.

پزیشکیان باسی لەوەشکرد، گوتی، لەمڕۆ بەدواوە ئێمەش بە یەکگرتوویی دەمێنینەوە، جا لە بواری دیپلۆماسی یان بەرگری، یان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگربەستی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران راگەیەندرا، کە بۆ ماوەی دوو هەفتە جەنگ راگیرا، بڕیاریشە رۆژی هەینی داهاتوو دانوستانی نێوان و ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە بچێت.