نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا
نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی، دوای ئەوەی لە گەڕی دووەمی دەنگدان زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست هێنا، بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
شەممە، 11 نیسانی 2026، نزار محەممەد سەعید ئامێدی، کاندیدی یەکێتی، بە 227 دەنگ توانی لە گەڕی دووەمی دەنگدان، سەرکەوتن بە دەست بهێنێت و بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
هەروەها موسەننا ئەمین، کە کێبرکێی دەکرد لەگەڵ نزار ئامێدی، بۆ بەدەسهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، لە گەڕی دووەم تەنیا توانی 15 دەنگ بە دەست بهێنێت.
نزار ئامێدی کێیە؟
ناوی تەواوی: نزار محەمەد سەعید محەمەد .
-لە 6ـی 2ـی 1968 - قەزای ئامێدی، پارێزگای دهۆک لەدایکبووە.
-خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە.
-هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاریی میکانیک - زانکۆی مووسڵ.
-ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانـە.
-لە ساڵی 1993 بۆ 2003 لە نووسینگەی مام جەلال کاری کردووە.
-لە 2005 بۆ 2022 راوێژکاری باڵای سێ سەرۆککۆماری عێراق بووە.
-لە 2022 بۆ 2024 وەزیری ژینگەی عێراق بووە.