ئی-پسوولە دووبارە بەردەستە بۆ پارەدان

ئی-پسوولە دووبارە بەردەستە بۆ پارەدان لەدوای پەرەپێدانەکانی وەزارەتی کارەبا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی نیسانی 2026، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەدانی کارەبا دووبارە بەردەستە و سەکۆی ئی-پسوولە دەگرێتەوە. ئەمەش دوای ئەوەدێت کە زانیارییەکانی هاوبەشانی نوێ گواسترانەوە سیستەمی نوێی پسوولەکردن.

سیستەمی نوێی پسوولەکردنی تایبەت بەوەزارەتی کارەبا بەشێکە لە پڕۆژەی ڕووناکی و ئامانج لێی بریتییە لە باشترکردنی خزمەتگوزاری و پڕۆسەی پسوولەکردنە لە ڕێگەی سیستەمێکی یەکخراو.

پڕۆژەی ئی-پسوولە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی شوبات راگەیەندراوە بۆ پارەدانی پسوولە بە شێوەی دیجیتاڵی. ئەم پڕۆگرامە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراق (CBI) پەسەند کراوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی epsule.gov.krd بکەن.