گەنجێکی 18 ساڵان رێگری لە مێسی دەکات

جولیان هال - لیۆنێل مێسی
جولیان هال - لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، بۆ دووەم یاری لەسەر یەک نەیتوانی سەرکردایەتی یانەکەی لە خولی ئەمریکا بکات، دوای ئەوەی لە گەڕی حەوتەمی خولەکە و لە یاریگای خۆیان، بەرامبەر یانەی نیۆیۆرک رێد بولز بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون.

لیۆنێل مێسی یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر مەیامی، لەم یارییە نەیتوانی هیچ گۆڵ و ئاسیستێک بکات، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە یانەکەی نەتوانێت بۆ دووەم یاری لەسەر یەک، لە یاریگا نوێیەکەیان بردنەوە بەدەست بهێنن، بەڵام لە تیپی بەرامبەر گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان توانی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات.

جولیان هال یاریزانی ئەمریکی تەمەن 18 ساڵانی یانەی نیۆیۆرک رێد بولز، لەم یارییە توانی سەرکردایەتی یانەکەی بکات و دوو ئاسیست بۆ هاوڕێکانی بکات، ئەو یاریزانە لاوە سەرەتا لە خولەکی 15 ئاسیستی کرد و خۆرخێ هاوڕێکەشی گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد.

جولیان بەردەوام بوو لە سەرکردایەتی کردنی یانەکەی دژی مێسی و هاوڕێکانی، ئەو یاریزانە 18 ساڵانە ئەمجارەیان لە خولەکی 77 دووەم ئاسیستی لە یارییەکە کرد و یانەکەشی لە دۆڕان بەرامبەر ئینتەر مەیامی رزگار کرد.