سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی ئەبوزەبی: گەرووی هورمز موڵکی ئێران نییە تا دایبخات

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئەبوزەبی (ئەدنوک)، بە توندی وەڵامی هەڕەشەکانی تارانی دایەوە و رایگەیاند گەرووی هورمز موڵکی ئێران نییە تا بتوانێت دایبخات؛ هۆشداریشی دا هەر جۆرە پەکخستنێکی هاتووچۆ لەو ناوچەیەدا، هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی وزە و ئابووریی جیهان.

یەکشەممە 12ـی نیسانی 2026، سوڵتان جابر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئەبوزەبی ئەدنوک لە تۆری کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند، گەرووی هورمز هەرگیز موڵکی ئێران نەبووە تا بتوانێت دایبخات یان گەشتە دەریاییەکان تێیدا سنووردار بکات.

جابر ئاماژەی بەوە کرد، هەر جۆرە پەکخستنێکی هاتووچۆ لەو گەرووەدا پەکخستنی خوێنبەرێکی ئابووری جیهانییە و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی وزە، خۆراک و تەندروستی هەموو وڵاتانی جیهان."

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەدنوک هۆشداری دا و گوتی: "ئەم رەفتارە نایاسایی، مەترسیدار و قبوڵنەکراوە، جیهان ناتوانێت بەرگەی بگرێت و رێگە نادات کارێکی وا رووبدات."