دژەتیرۆری کوردستان: دوو درۆنی ئێرانی پێش گەیشتنیان بە ئامانج لە سنووری هەولێر تێکشکێنران

دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای کرد، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون، پێش گەیشتنیان بە ئامانج، لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر تێکشکێنران.

سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، دژەتیرۆری کوردستان، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، کاتژمێر 5ـی ئێوارە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون، لە ئاسمان لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

بە پێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، خۆشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان لێ نەکەوتووەتەوە.