حەج و عومرە: خۆتان له حه‌جی نافه‌رمی بپارێزن
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، خۆیان به دوور بگرن له ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به رێگه‌ی نایاسایی، چونكه تووشی ده‌ستگیركردن وسزای قورس ده‌بنه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی نیسانی 2026، کاروان ستوونی،گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگەیاند، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو له رێگه‌ی مه‌سرور بارزانییه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پاڵپشتی زۆری پرۆسه‌ی حه‌ج كراوه وه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به حاجیان بكرێت و ئه‌مه‌یش جیا ده‌كاته‌وه له‌و حه‌جه‌ی كه به رێگه‌ی نافه‌رمی و نایاسایی به بێ هه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له رێگه‌ی كه‌سانی گوماناوییه‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بكرێت.
كاروان ستونی ئاماژەی بەوە دا، له نوێترین رێككاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعوودیه چه‌ندین رێنمایی و رێككاری توندی راگه‌یاندووه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه به بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی حه‌ج بكات له‌وانه هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵ بدات به بێ رێگه‌پێدانی فه‌رمی حه‌ج بكات به بڕی 20 هه‌زار ریاڵی سعوودی سزا ده‌درێت كه ده‌كاته نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن دیناری عیراقی.
گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو له رێككاره‌كانی وه‌زاره‌تی سعوودیه‌دا هاتووه كه سزاكه له حاڵه‌تێكه‌وه بۆ حاڵه‌تێكی دیكه گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت كه زۆرتریان ده‌گاته 100 هه‌زار ریال كه نزیكه‌ی 40 ملیۆن دیناری عیراقی هه‌روه‌ها كه‌سێكی سه‌رپێچیكار جگه‌ی له‌وه‌ی ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه بۆی نابێت تاوه‌كوو 10 ساڵی دیكه سه‌ردانی سعوودیه بكاته‌وه.
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیانی ئاگادار كردووته‌وه كه خۆیان به دوور بگرن له‌و ریكلام و بانگه‌شانه‌ی كه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كرێت به هه‌بوونی حه‌جی بازرگانی یاخود حه‌جێك له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی حه‌ج كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت چونكه دواجار هاووڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت و ره‌نگه پاره‌كه‌یش له ده‌ست بدات.