وەزارەتی ئەوقاف:سەرجەم حاجیان بە رێگەی وشکانی گەشت دەکەن
" قەرەبووی حاجیان دەکرێتەوە"
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی باس لەوە دەکات، بڕیار وابوو حاجیانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەج بکەن، بەڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و داخرانی ئاسمانی عێراق و فرۆكه‌خانه‌كان ئێستا ته‌نیا به رێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند: له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج گه‌یشتنیه رێككه‌وتن، كه گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عیراق ته‌نیا به رێگه‌ی وشكانی ده‌بێت.
وەزارەتی ئەوقاق ئاماژەی بەوە داوە، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی گەشت بکەن و له رۆژانی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق شێوارز و رێککارەکانی چوونی حاجیانی كوردستان ڕێكده‌خرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هەروەها باس لەوە کراوە، لەبەر ئەوەی بڕیاربوو به رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و داخرانی ئاسمانی عێراق و فرۆكه‌خانه‌كان ئێستا ته‌نیا به رێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن.
جەخت لەوە کراوەتەوە، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لەڕێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له رێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراقییه‌وه هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ بۆ ئه‌مساڵیش مافی هاووڵاتیانمان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میكانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عیراقی بۆ ده‌كات.
ئەمساڵ پێنج هەزار و 120کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ فەریزەی حەج گەشت بکەن.