بەها ئەعرەجی رەتیدەکاتەوە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلایی کرابێتەوە

بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند، ئەو بانگەشانەی لەسەر یەکلاییکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران دەکرێن راست نین.

بەها ئەعرەجی، ئەمڕۆ شەممە، 18ـی نیسانی 2026، لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی، "ئەو بانگەشانەی لەسەر یەکلاییکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران دەکرێن بەهیچ شێوەیەک راست نین."

گوتیشی: ئەو بانگەشانە بە سیستەماتیک و پڕ لە زانیاریی هەڵە لەلایەن دەزگا ناسراوەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر لاوازی نەیارەکانی کارنامەی سوودانی.

ئاماژەی بەوەشدا، جەخت لە پڕۆژە نیشتمانییەکەمان دەکەینەوە کە لەسەر رێڕەوێکی ستراتیژی بەهێز دامەزراوە، کە بە بڕیارێکی یەکگرتوو بەرەنگاری گومان دەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ هەینی، گوتەبێژی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان گوتی: رۆژی شەممە، 18ـی نیسان، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەسەر دەستنیشانکردنی کاندیدێکی نوێی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.