ترهمپ: رێككهوتنێكی ههمیشهییم لهگهڵ ئێران دهوێت
دۆناڵ ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا گوتی "به تهواوهتی گهمارۆی ئێرانمان داوه و لە رێککەوتنیشدا، رێککەوتنێکی هەمیشەیی و بەردەوامم دەوێت".
ترەمپ لە کۆشکی سپی قسەی بۆ میدیاکاران کرد و ئاماژەی بەو گورزە سەربازیانەدا کە لە ماوەی جەنگی 40 رۆژەدا لە ئێرانیان وەشاندووە و رایگەیاند" ئاوهدانكردنهوهی ئێران، کە وێرانمان كردووه 20 ساڵی دەخایەنێت، جیا لەمەش ئێستا ئێرانمان له مامهڵهی بازرگانی دابڕاندووە و بێبهشمان كردووه"
لە بارەی دۆخ و چارەنووسی گەرووی هورمز؛ ترهمپ ئاشکرای کرد و گوتی "پێشنیازێكی ئێرانم لهبارهی كردنهوهی گهرووی هورمز رهتكردهوه، بەڵام پهله له كردنهوهی گهرووی هورمز ناكهین، چونکە هیچ پێویستیەکمان پێ نییه و گهمارۆی دەریایی بهردهوام دهبێت تا ئێران رێككهوتنێکی هەمیشەیی و بەردەوام دەکات".
هەروەها دانی بەوەدانا کە ئێران نەیتوانیوە لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، ئاماژەیدا، ئەگەر ئێران چهكی ئهتۆمی ههبووایه، ئێستا هۆلۆكۆستێكی دیكه دووبارە دەبووەوە، ترەمپ دڵنیایی دا لەوەی جەنگ زۆر ناخایەنێت و گوتیشی" بۆمبی ئەتۆم لە جەنگی ئێراندا بەکارناهێنین، بەڵام سەرکردەکانی ئێران لە ترسی کوشتن خۆیان شاردووەتەوە و ئێستاش نازانین کێ ئێران بەڕێوەدەبات، تەنیا ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، سەرکردە و بەرپرسانەی لە ئێراندا ماونەتەوە لەناویاندەبەین".
هاوکات، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی نیسانی 2026، ترەمپ لە تروس سۆشیالی خۆی، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "بۆ ئەوانەی ئێستا ژمارەیان کەمترە لە هەموو کاتێک کەمترە، کە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی شکستخواردوو دەخوێننەوە، یان سەیری کەناڵی هەواڵە ساختەکانی سی ئێن ئێن دەکەن و پێیان وایە من بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ زۆر پەرۆشم (ئەویش ئەگەر ناوی بنێن جەنگ!) بەرانبەر بە ئێران".
هەروەها دەڵێت: "دڵنیابن، رەنگە لەو کەسانە بم کە تاوەکوو ئێستا لەم پێگەیەدا کەمترین فشارم لەسەر بێت. چونکە هێندەی هەموو جیهان کاتم لەبەردەستدایە، بەڵام ئێران نیەتی و کاتی لەبەردەم نامێنێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە، بەشێک لە میدیاکان کار لە سەر راکێشانی سەرنجی خوێنەر و بینەری لاواز و بێ توانان، بۆیە چیدیکە جێی بایەخ نین.