نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ هەینی، 24ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێگەی خۆی لە تەلەگرام بڵاوی کردووەتەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران باسیان لە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە کردووە و بیروڕایان لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کردووە.