سێنتکۆم: 20 کەشتی لە بەندەری چابەهار ماونەتەوە

سێنتکۆم رایگەیاند، بەهۆی گەمارۆی سەر ئێران زیاتر لە 20 کەشتی لە بەندەری چابەهار ماونەتەوە و ئێران جوڵەی بازرگانی نەماوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی نیسانی 2026،  ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا( سێنتکۆم) رایگەیاند، بەهۆی گەمارۆکەیان بۆ سەر ئێران، زیاتر لە 20 کەشتی لە بەندەری چابەهاری ئێران ماونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێش گەمارۆکەی سەر ئێران، بە تێکڕا رۆژانە پێنج کەشتی لە بەندەری چابەهار لەنگەریان دەگرت.

جەختیش دەکاتەوە، هێزەکانی ئەمریکا جوڵەی بازرگانی ئابووریان بۆ ناوەوە و دەرەوەی ئێران بڕیوە.

دوای راگەیاندنی ئاگربەست نێوان ئەمریکا و ئێران، لە 13ـی نیسانەوە هێزی دەریایی ئەمریکا گەمارۆی لەسەر ئێران دەستپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.