ئێمباپێ لە مەدرید بە دوای جۆرە خواردنێکدا دەگەڕێت
کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، یەکێکە لەو یاریزانەی کە ئارەزوویەکی زۆر بۆ خواردنی گۆشتی بەراز هەیە بە ناوی ( Jamon ) کە خواردنێکی بەناوبانگە لە ئیسپانیا.
ئەو خواردنەی کە ئێمباپێ حەزی لێیە و بەردەوام لە چێشتخانەکانی ئیسپانیا بە دوایدا دەگەڕێت، بریتیە لە رانی بەڕاز و تێکەڵەی پەنیری ئیسپانی، ئەو یاریزانە بەم دواییە ئاشکرای کرد لەوەتەی وڵاتەکەی جێهێشتووە و هاتووەتە مەدرید، چەندینجار ئەو خواردنەی تاقیکردووەتەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر لە کاتی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ یوتیوبەری بەناوبانگ ئیبای یانۆس ئێمباپێ ئاشکرای کر '' من زۆر حەزم لە ژامۆنە زۆر. لەو کاتەوەی هاتوومەتە ئیسپانیا، هەوڵ دەدەم بەدوای ئەو شوێنانەدا بگەڕێم کە ژامۆنی لێ دەستدەکەوێت. تێکەڵەی ژامۆن و پەنێری مانچێگۆم زۆر بەلاوە پەسەندە ''.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی وەرزشی موندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئێمباپێ بەم دواییە پەیوەندیەکی ئەوینداری لەگەڵ کچێکی ئیسپانی دروستکردووە و ئەویش هاوکارێکی زۆری ئەو یاریزانەیە، بۆ دۆزینەوەی ئەو خواردنگانەی کە ئەمجۆرە خواردنانەیان هەیە.