گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک دەستیان پێکردەوە

دوای دوومانگ بەهۆی شەڕی ئێران ئەمریکا و ئیسرائیل و وەستانی گەشتەکان ، کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراق کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە هات ، لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک نیشتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 1ـی ئایاری 2026، هەردی سەمەد لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نيودەوڵەتی کەرکووک بەکوردستان٢٤ی راگەیاند: وەکو هەنگاوی یەکەم سەرەتا هەفتانە سێ گەشت تەنیا بۆ ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت کە پێشتر هەفتانە 12گەشت بۆ سعودیە و تورکیا ئەنجام دەدران.

گوتیشی، کۆمپانیای تورکش ئۆنلاین لەهەشتی مانگەوە گەشتەکانی بۆعێراق دەستپێدەکاتەوە و ئەوکات ژمارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووکیش زیاد دەبێت.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک لە 16ـی تشرینی یەکەمی 2021، کرایەوە و یەکەم گەشتیشی بۆ تورکیابوو ، بەهۆی شەڕی ئێران و ئەمریکا- ئیسرائیل ، ئاسمانی عێراق داخراو نزیکەی دوومانگ گەشتەکان راگیران کە جگەلەوەی زیانی ئابوری گەورەی هەبوو ، کێشە بۆ گەشتیارانیش دروستبوو.