شێرزۆد رەزامەندی كاناڤارۆی بۆ مۆندیال بەدەستهێناوە
شێرزۆد بۆ دوایین ئامادەكارییەكان بۆ مۆندیال بانگهێشتی ئۆزبەكستان كراوە
شێرزۆد تێیمیرۆڤ هێرشبەری یانەی هەولێر بۆ دوایین ئامادەكارییەكان بۆ مۆندیالی 2026 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆزباکستان كرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 5 ئایاری 2026، فابیۆ کاناڤارۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆزباکستان لیستێكی هەڵبژاردەکەی بۆ دوایین ئامادەكارییەكان بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوكردەوە و شێرزۆد تێمیرۆڤ هێرشبەری هەولێر یەکێکە لەو 26 یاریزانەی کاناڤارۆ بۆ یارییە ئامادەکارییەکانی پێش مۆندیال بانگهێشتی کردوون و بەربژێرن بۆ ئەوەی لە مۆندیالی 2026 نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئۆزباکستان بکەن کە یەکەمجارە ئۆزباکستان بەشداریی مۆندیال دەکات.
شێرزۆد تێمیرۆڤ لەم وەرزە لەگەڵ هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق 24 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.
ئۆزباکستان لە کۆمەڵەی یازدەم لە مۆندیالی 2026 هاوشانی کۆڵۆمبیا و کۆنگۆ و پۆرتوگاڵ یاریی دەکات.