جۆنیۆر نایەوێت لەگەڵ رۆناڵدۆی باوكی لە یەك یانە یاری بكات
رۆناڵدۆ جونیۆر نایەوێت لەگەڵ باوکی لە یەک یانە یاری بکات و هەموو ئامانجی ئەوەیە سعوودیە جێبهێڵێت و هاوشێوەی باوكی لە خولی ئەورووپا بەهرەكانی بتەقێتەە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێک لە خەونەکانی پێش ئەوەی بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت ئەوەیە، لە یانەیەک لەگەڵ رۆناڵدۆ جۆنیۆری کوڕی یاری بکات، ماوەیەکیش دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە گوایە وەرزی داهاتوو کوڕ و باوک پێکەوە یاری دەکەن، بەڵام رۆژنامەی سەنی بەریتانی باس لەوە دەکات کە پێناچێت رۆناڵدۆی کوڕ خەونی باوکی بکاتە راستی و چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ ئەورووپا.
ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە کە ڕۆناڵدۆ جونیۆر دەیەوێت تواناکانی لە بەرزترین ئاستی ڕکابەرییەکاندا تاقی بکاتەوە و بیر لە گەڕانەوە بۆ ئەو کیشوەرە دەکاتەوە کە باوکی بۆ ماوەی دوو دەیە تێیدا باڵادەست بوو و ئەویش هاوشێوەی باوکە ئەفسانەییەکەی دەیەوێت لە گەورەترین گۆڕەپانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا یاری بکات و یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان چاودێری بارودۆخی دەکەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە چاودێری کردنی ئەو یانە گەورانە وایکردووە، رۆناڵدۆ جونیۆر بیر لەوە بکاتەوە کە خەونی باوکی نەکاتە راستی و بیر لە جێهێشتی خانەوادەکەشی بکاتەوە.
رۆناڵدۆ جۆنیۆر لە شاری كالیفۆرینیای ئەمریكا لە دایكبووە، تا ئێستا كریستیانۆ ناسنامەی دایكی ئەو كوڕەی بە نهێنی هێشتووەتەوە، مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 16 ساڵ و ئێستا لە تیپی خوار 17 ساڵانی نەسر یاری دەكات و دەنگۆی ئەوە هەیە بۆ وەرزی داهاتوو بانگهێشتی تیپی یەكەمی یانەی نەسر دەكرێت.