نەواف سەلام: ئیسرائیل 68 گوندی لوبنانی کۆنتڕۆڵ کردووە

نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، ئێوارەی رایگەیاند، 68 گوندی لوبنان کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیل و ئاماژەی بەوەش کرد کە شاری "بنت جبیل" بووەتە "کۆمییەک لە غەززە".

سەلام لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: لوبنان لە کاتی دانوستانەکاندا داوای ئەجێندایەکی روونی کردووە بۆ کشانەوەی ئیسرائیل. جەختیشی کردەوە، ئێستا سەرنجیان لەسەر راگرتنی کردەوە دوژمنکارییەکان و کۆتاییهێنانە بە جەنگ، گوتیشی: "دوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان، کراوەین بۆ رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل."

سەرۆکوەزیرانی لوبنان روونی کردەوە: "ئێمە جەنگمان هەڵنەبژاردووە، بەڵکو وڵاتەکەمان راکێشراوەتە ناو رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا"، ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرینەی لوبنانییەکان لەگەڵ دانوستانن بۆ راگرتنی جەنگ.

سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان بەردەوامن، لە بەرامبەریشدا حزبوڵڵا بە مووشەک و درۆن وەڵامی سەرباز و سەربازگەکانی ئیسرائیل دەداتەوە.