نێیمار بانگهێشتی مۆندیالی 2026 كرا
یاریزانێكی تەمەن 41 ساڵ بانگهێشتی بەرازیل كراوە
لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوکرایەوە و ئەمجارەیان نێیمار داسیلڤا و تیاگۆ سیلڤا بانگهێشتکراون.
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی هەڵبژاردەی بەڕازیل، لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەکەی کە پێک دێت لە 55 یاریزان بڵاوکردەوە و نێیمار داسلیڤا ناوی لەو لیستە هەیە، هەروەها تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری پۆرتۆ كە ئێستا تەمەنی 41 ساڵە ناوی لە لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی بەڕازیل هەیە.
ئەم لیستە بڵاوکراوەتەوە لیستی کۆتایی نییە و لیستی کۆتایی پێک دێت لە 26 یاریزان، سەرەتا مانگی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە و فشارێکی زۆریش هەیە کە نێیمار ناوی لەو لیستەش هەبێت، بۆ ئەوەی بەشداریی مۆندیالی 2026 بکات.
هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیالی 2026 و لە کۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانێتیەکە رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سکۆتلەندا، هایتی و مەغریب دەبێتەوە، یەکەم یاریشیان رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب دەبێت.