سەرۆک بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالش پیرۆز دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 33ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالش، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی باڵا، ئەندامان و کادرانی بنکەی لالش و هەموو خوشک و برایانی ئێزیدی کرد.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە کار و چالاکییەکانی بنکەکە و دەڵێت: "جێگەی خۆشحاڵییە بنكەی لالش، بە هه‌وڵی دڵسۆزان و كادر و رووناكبیرانی كۆمەڵگەی ئێزیدی لە ساڵانی رابردوودا، خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەشی كۆمەڵگەی ئێزیدییان و كولتووری گەلی كوردستان و پاراستنی نەریتەكانی ئێزیدییان كردووە."

 

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی لالش:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان سەرۆک بارزانی: 
 

بە بۆنەی 33ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزبایی لە دەستەی باڵا و ئەندام و كادرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم. جێگەی خۆشحاڵییە بنكەی لالش، بە هه‌وڵی دڵسۆزان و كادر و ڕووناكبیرانی كۆمەڵگەی ئێزیدی لە ساڵانی ڕابردوودا، خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەشی كۆمەڵگەی ئێزیدییان و كولتووری گەلی كوردستان و پاراستنی نەریتەكانی ئێزیدییان كردووە.

وێڕای دەستخۆشی، هیوای بەردەوامی و پێشكەوتنی زیاتر بۆ بنكەی لالش و هیوای ئارامی و خۆشی بۆ هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەخوازم.

لە خێر و خۆشیدا بمێنن.

مەسعود بارزانی

12ی ئایاری 2026