رامۆس یانەیەكی بۆ ركابەری ریال مەدرید و بارسێلۆنا كڕییەوە

بە 450 ملیۆن یۆرۆ پشکەکانی یانەی سێڤیای کڕییەوە

سێرخیۆ رامۆس، خاوەنی یانەی سێڤییا
سێرخیۆ رامۆس، خاوەنی یانەی سێڤییا

سێرخیۆ رامۆس پشکەکانی یانەی سێڤییای کڕییەوە و بووە خاوەنی یانە ئیسپانییەکە، ئەمەش لە كاتێكدایە هێشتا ئەو یاریزانە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی یانەیەكە بۆ ئەوەی بەردەوامی بدات لە بە یاریكردن.

مانوێل مۆرینۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە کەناڵی ئاڕ تی ڤی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ سێرخیۆ رامۆس رێکارە یاساییەکانی بۆ کڕینەوەی پشکەکانی یانەی سێڤییای ئیسپانی تەواوکرد، رامۆس بە نزیکەی 450 ملیۆن یۆرۆ پشکەکانی یانەی سێڤییای کڕییەوە کە ساڵی 2004 وەکو یاریزانێکی پیشەگەر گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکرد، کەچی ئێستا بووەتە خاوەنی یانەکە و بەفەرمی ئەمڕۆ لە رێگای کۆمپانیایەکەی بەناوی 511 پشکەکانی یانەکەی کڕییەوە.
رامۆسی 40 ساڵان بەناوبانگترین یاریزانی مێژووی یانەی سێڤییایە و پێشتر لە دوو کاتی جیاواز درێسی یانە ئەندەلووسییەکەی پۆشیوە.
رامۆس لە سەرەتای 2002 لە یانەی سێڤییا دەركەوت، لەگەڵ ئەو یانەیە لە كۆی 87 یاری، 10 گۆڵ و یەك ئەسیستی كرد، دوای دوو وەرز مانەوە لە سێڤییا روویكردە ریال مەدرید.