بەریتانیا بەشداریی لە پاراستنی گەرووی هورمزدا دەکات
حکوومەتی بەریتانیا، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز، بەشداریی لە پرۆسەی زامنکردنی ئاسایشی گەرووەکە دەکات.
حکوومەتی بەریتانیا، سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026، لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی جەنگی و کەشتیی سەربازی، بەشداریی لە پرۆسەی زامنکردنی ئاسایشی گەرووی هورمزدا دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەشدارییەکەی ئێمە ئامێری خۆکاری زیرەک بۆ دۆزینەوەی مین، فڕۆکەی جەنگیی جۆری تایفۆن و کەشتییەکی جەنگی لەخۆ دەگرێت."
سەبارەت بە لایەنی دارایی و تەکنیکیی ئەرکەکە، بە پێی راگەیەنراوەکە: "بۆ ئەم ئەرکە، بڕی 115 ملیۆن پاوەندی تەرخان کراوە کە تایبەتە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئاشکراکردنی مین و سیستەمی بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان."
حکوومەتی بەریتانیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە "ئەم ئەرکە لە گەرووی هورمز، ئەرکێکی فرەنەتەوەییە، سروشتێکی بەرگریی هەیە و جێگەی متمانەیە."