لە سنووری سۆران 20 كیلۆمەتر رێگای دووساید دروستكراوە
لە ساڵی رابردوو بەر لە دووسایدکردن لێرە بەر لە خۆرئاوا بوون، هاتن و چوون چەند کیلۆمەترێک ئۆتۆمبێل نۆرەیان دەگرت. ئەم رێگایە ماوەی گەیشتنی هەولێر بە سۆرانی شیکەم کردووەتەوە و شۆفێرانی تەواو ئاسودە کردووە.
نەسرەدین ئیسماعیل، شۆفێر بەکوردستان24ـی گوت: زۆر سوپاسی حکوومەتی هەرێم دەکەین کە ئەو رێگایەی کردە دووساید، بەس هیواداری رێگای گەلیش هەر وەکو ئێرە چاک بکەن.
غازی زرار، شۆفێر گوتی: ئەو رێگایە زۆر قەرەباڵغ بوو، بەڵام کە بوو بە دووساید، ئێستا ئەو قەرەباڵغییە نەماوە، رووداوی هاتوچۆش لە 90%ـی کەم بووەتەوە.
ئەیوب ئەبوبەکر خدر، شۆفێر ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتی هاتنە سەرکاری سەرۆکوەزیران، دووسایدێکی وای بۆ ئێمە دروستکردووە، کە هەر کارێک بکات دووبارەکردنەوەی تێدا نییە.
بەدرێژایی رێگاکە و لە زۆرتیرین گۆشەی کە دەکەوێتە سەر رێگاکە، پۆلیسی هاتوچۆ نابینی، چونکە خنکانی رێگا دروست نابێت، ئەمە ئەوەی پۆلیسی هاتوچۆ و رووداوەکانی پێکهاتنییشی کەمتر کردووەتەوە.
مۆحسین تەحسین، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، گوتی: رۆژانە وەک بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ، رووداوەکانی هاتووچۆمان لە ڕێگەی سپیلک-خەلیفان زۆر کەم بوونەتەوە، بەتایبەت لەو کاتەوەی کە رێگاکە دووساید کراوە، هەرچەندە رووداوەکان بە تەواوەتی کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئێستا رووداوێکی وا روو نادات کە شایەنی باس بێت یان ببێتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوون، ئەمەش هەواڵێکی زۆر خۆشە بۆ هەموو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لە چوارچێوەی پلانێکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە، پشکی شێر بەر بنیاتنانی رێگا و بان کەوتووە و لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 20 کیلۆمەتر رێگاکان بە دووساید کراون و وێڕای دروستکردن و قیرتاوکردنی چەندین رێگای تر لە سنوورەکە.
ئەمە بەشێکە لە پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە دووسایدکردنی رێگای بێگەندان - هەولێر بە کۆمار ئیسلامی ئێران و کەمکردنەوەی چەند ساڵی گەشتیاریش، لە کاتێکدا کەمێک ماوە رێگای نێوان سۆران - هەولێر بە تەواوەتی دووساید بکرێت.