قسەکانی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە کورتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزە پرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆرانی کردەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد. 

 

قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چەند دێرێکی کورتدا:

_ زۆر دڵخۆشم ئەمڕۆ دووبارە لەگەڵ ئێوەدام و سەردانی شاری سۆرانمان کردووە.

_ بەرزترین پردمان لەسەر ئاستی هەموو عێراق کردەوە.

_ ئەم پردە لە شاری سۆران دروستکراوە و دوای ماوەیەکی زۆر لە کارکردن ئێستا تەواو بووە.

_ ئەمڕۆ بە فەرمی ئەم پڕۆژەیە دەخەینە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستان و دانیشتووانی سۆران.

_ لە ماوەی ڕابردوودا کوردستان و ناوچەکە بە وەزعێکی نالەباردا تێپەڕین و خەڵک نیگەران بوون.

_ ئەم دۆخانە نەیانتوانی ڕێگری لە ئێمە بکەن بۆ ئەوەی پڕۆژەکانمان بەردەوام بن.

_ ژیان لە هەموو کاتێکدا بەردەوام دەبێت و تەنانەت لە شەڕی داعشیشدا پڕۆژەکان نەوەستان.

_ ئێمە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و خزمەتکردنی خەڵک لە هیچ بارودۆخێکدا ناوەستین.

_ هیوادارین هەمیشە بتوانین باشترین خزمەتگوزاری لە هەموو بوارەکاندا پێشکەشی خەڵک بکەین.

_ پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان و ناوچەی سۆران دەکەم بۆ ئەم پڕۆژە ستراتیژییە.

_ ئەمە تەنیا قۆناغێکە و چەندین قۆناغی تریش بۆ تەواوکردنی رێگاکان بەدوایدا دێت.

_ پڕۆژەی گەورەترمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پێشکەشی خەڵکی ئەم ناوچەیەی بکەین.

_ دەستخۆشی لە کۆمپانیای کاڤین گرووپ دەکەم کە پڕۆژەکەیان بە رێک و پێکی جێبەجێ کردووە.

_ زۆر دڵخۆشم کە دەبینم توانای ناوخۆیی وای کردووە پڕۆژەی وا جوان لە کوردستان دروست بکرێت.

_ دەستخۆشی لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ناوچەکە دەکەم بۆ هەوڵەکانیان لە سەرخستنی پڕۆژەکە.

_ سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەم بۆ پاڵپشتی و ئەو متمانەیەی بە ئێمەیان بەخشیوە بۆ خزمەتکردن.

_ بەڕاستی دڵمان دێشێت کاتێک دەبینین کەسانێک لە رووداوی (خنکاندا) ئازیزانیان لەدەست دەدەن.

_ دەستخۆشی لە هێزەکانی بەرگری شارستانی دەکەم بۆ ماندووبوونیان لە گەڕان بەدوای تەرمەکاندا.

_ پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوانە دەکەم.

_ داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم رێنماییەکانی هاتووچۆ و سەلامەتی بە وردی جێبەجێ بکەن.

_ تکایە لەو ناوچانەی مەترسیدارن بۆ سەیران یان چوونە سەر رووبارەکان، خۆتان بەدوور بگرن.

_ جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە تەنیا بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خودی خۆتانە.

_ ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی لە شاری بەغدا دەست پێدەکات.

_ هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێز عەلی زەیدی دەخوازین لە ئەرکی پێکهێنانی حکوومەتەکەیدا.

_ ئێمە پاڵپشتی پێکهێنانی حکوومەتێک دەکەین کە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.

_ بەشداری ئێمە لە بەغدا بۆ داکۆکیکردنە لە مافی خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دەستوور.

_ هیوادارم ئەم دۆخە ببێتە هۆی کارابوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ لە هەرێم.

_ سوپاسی ئامادەبوونی هەمووتان دەکەم و هیوای ئاوەدانیی زیاتر بۆ کوردستان دەخوازم.