حەج و عومرەی هەرێم: سەرجەم حاجیانی كوردستان گه‌یشتنه عه‌ره‌بستانی سعوودیه
گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت دوا كاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان گه‌یشتنه شاری مه‌ككه و تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئایاری 2026، كاروان ستونی گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەرجەم حاجیانی كوردستان كه ژماره‌یان پێنج هەزار و 120كه‌سه به سه‌لامه‌تی له شاری مه‌ككه‌ی نێشته‌جێ بوون و رۆژانه خزمه‌تگوزارییه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێـت.
كاروان ستونی گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان گوتیشی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مساڵ هه‌موو حاجیانی كوردستان به فرۆكه گه‌شتی سعوودیه ده‌كه‌ن و له فرۆكه‌خانه‌ش هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ حاجیان كراوه له وه‌رگرتنی تكتی فرۆكه به‌تایبه‌ت له وه‌رگرتنی جانتا به جۆرێك حاجی له‌ماڵه‌وه جانتاكه‌ی بۆ ده‌چێته به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی له كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگه‌رێت.
دەربارەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، گوتەبێژی حەج و عومرە باسی لەوە کرد، بەردەوام تیمەکانی تەندروستی لەنێو حاجیاندان و چاودێری تەندروستیان دەکەن، هاوکات سێ ژەمە خواردن به ده‌ستی شیفی كوردستان له 22 بوفیه‌ی كراوه پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت.