نووسینگەی سیستانی: سبەی یەکەم رۆژی مانگی زولحیجەیە
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، بڵاوی کردەوە، سبەی یەکەم رۆژی مانگی زولحیجەی ساڵی 1447ـی کۆچییە.
یەکشەممە، 17ـی ئایاری 2026، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، لە بارەی یەکەم رۆژی مانگی زولحیجە، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.
نووسینگەی سیستانی، ئاماژەی بەوە کرد، سبەی دووشەممە، 18ـی ئایاری 2026، یەکەم رۆژی مانگی زولحەججەی ساڵی 1447ـی کۆچییە.
جەژنی قوربان دەکەوێتە رۆژێک دوای 9ـی زولحیجە، حاجیان لەو رۆژەدا لە چیای عەرەفە دەوەستن، کە گرنگترین پایەی حەجە، جەژن بۆ رۆژی دواتر دەستپێدەکات و 13ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت.
لە بەیانی یەکەم رۆژی جەژنەکەدا موسڵمانان دەچن بۆ مزگەوت و نوێژی جەژن ئەنجام دەدەن و دەست دەکەن بە تەکبیر لێدان، هەورەها ئەو چوار رۆژە لە وڵاتە موسڵمانەکان دەبێتە پشووی فەرمی و، قوربانیکردنیش دەکەوێتە دوای تواوبوونی نوێی جەژن.
موسڵمانان لە جەژی قورباندا مەڕ، بزن، مانگا یان وشتر، یەکێک لەوانە دەکەنە قوربانی و گۆشتی قوربانییەکەش بەسەر خزمان و دراوسێ و هەژاران دابەش دەکەن.