سێنتکۆم: چوار کەشتيی بازرگانیمان لە کارخستووە

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، "سێنتکۆم" رایگەیاند؛ لەو کاتەوەی گەمارۆی سەر ئێران دەستیپێکردووە زیاتر لە 100 کەشتی بازرگانییان گەڕاندووەتە و لە کارخستووە. 

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە دەستپێکی گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێران تا 21ـی ئەم مانگە، هێزەکانی ئەمریکا ئاراستەی 97 کەشتی بازرگانییان گۆڕیوە و چوار کەشتی بازرگانیشیان لە کارخستووە.  

سێنتکۆم لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دەریاوانێکی ئەمریکی لەسەر کەشتی یو ئێس ئێس کام ستاک چاودێری کەشتییەکی بازرگانی دەکات لە کاتی بەشداریکردنی لە گەمارۆی دەریاییەکەی سەر ئێران.

 لە 28ـی شوباتی 2026، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، تێیدا ژمارەیەک سەرکردەی باڵای ئێران کوژران، لە بەرامبەردا ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دایەو و هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەکی ئەمریکە لە ناوچەکە و لە هەمانکاتدا راستەوخۆ گەرووی هورمزی داخست. لە 13ـی نیسان وەک وەڵامێک بۆ ئێران هێزەکانی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە گەمارۆی دەریاییان لەسەر ئێران دەستپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.