سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد "بادین حەسۆ" دەکات
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە پاڵەوانی کورد "بادین حەسۆ" کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی سێیەمین پشتێن لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی (WBC) لە وڵاتی ئەڵمانیا.
دووشەممە 25ـی ئایاری 2026، سەرۆک بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێدا نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ دەکەم کە توانی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC)دا سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتێن بەدەست بهێنێت.
سەرۆک بارزانی دەستخۆشیی لێ دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێت و گوتی: جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی کورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە وەرزشییەکاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و ناوی کورد و کوردستان بە جیهان دەناسێنن.
پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکەم کە توانی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC)ـدا سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت. دەستخۆشیی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم. جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی کورد لە گۆڕەپانە…
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) May 25, 2026