پزیشکیان پلانی بەڕێوەبردنی بازاڕ و رێگریی لە بەرزبوونەوەی نرخەکان ئاشکرا دەکات

ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، 29ـی ئایاری 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، جەختی لەسەر پێویستیی کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی بازاڕ و رێگریکردن لە هەر جۆرە هەڵاوسان و گرانبوونی نرخەکان کردەوە.

مەسعود پزیشكیان، وەزارەتی کشتوکاڵی راسپارد کە پلان و ستراتیژی خێرا دابڕێژن بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاریگەرییە نەرێنییانەی کە لەوانەیە بەهۆی سنووردارکردنی هەندێک لە دەروازە سنوورییەکانەوە لەسەر نرخی کاڵا سەرەکییەکان و دەرمان دروست ببن.

​هەروەها لەبارەی گرنگیدان بە لایەنی بازرگانی، سەرۆککۆماری ئێران تیشکی خستووەتە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە،

​-بەکارهێنانی زۆرترین توانای بەندەرەکانی باکوور بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی هەر کورتھێنانێک.

​-پەرەپێدانی رێڕەوە بازرگانییە جێگرەوەکان بۆ دەستەبەرکردنی هاوردەکردنی بەردەوام.

​-سوودوەرگرتن لە توانای وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت وڵاتانی وەک پاکستان، رووسیا و ئازەربایجان، بۆ دابینکردن و هاوردەکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان، هاوکات داوای خێراکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتننامە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کرد.

​لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پزیشکیان گوتی: وەزارەتی کشتوکاڵی ناچار کردووە کە گرووپی کاری پسپۆڕ و دیاریکراو بۆ هەر جۆرە کاڵایەک پێکبهێنێت. ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی ​رێگریکردن لە پەرتەوازەیی و ​لە دروستبوونی پشێوی لە پرۆسەی بڕیارداندا.

​هەروەها وەزارەتەکەی راسپاردووە بۆئەوەی ل بەخێراترین کات وڵاتانی سەرچاوە بۆ دابینکردنی کاڵاکان دیاریی بکەن، تا پرۆسەی کڕین و هاوردەکردن بە شێوازێکی یەکگرتووتر و خێراتر بەڕێوەبچێت.