نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر ئاماری رۆژانی جەژن رادەگەیەنێت
لە رۆژی پێش جەژنەوە تاوەکو ئێستا 61 منداڵی کوڕ و 64ـی کچ لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبووانی فێرکاری لە هەولێر لە دایکبوونە.
ئەمڕۆ هەینی، 29ـی ئایاری 2026، شوان تەحسین، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری لە شاری هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی راگەیاند، لە رۆژی عەرەفەوە تاوەکو ئێستا 596 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
سەبارەت بە ئاماری لەدایکبوون، شوان تەحسین گوتی: 125 منداڵ لەدایکبوون، کە بەمشێوەیەی خوارەوە دابەش بوون:
1. لەدایکبوونی سروشتی (ئاسایی):
کۆی گشتیی 90 منداڵ بە شێوەی سروشتی لەدایکبوون، کە پێکهاتوون لە:
48 کوڕ.
42 کچ.
.2لەدایکبوون بە نەشتەرگەری:
کۆی گشتی 35 منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایکبوون، کە پێکهاتوون لە:
13 کوڕ.
22 کچ.
ئەمڕۆ سێیەم رۆژی جەژنی قوربانە و نەخۆشخانە و کەرتە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی ئێشکگری بەردەوام لە خزمەت هاووڵاتییاندان.