جەعفەر شێخ مستەفا: گرنگە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتیی بەسەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی بکرێت
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24، کە ژینۆ محەممەد پێشکەشی دەکات، رایگەیاند: گرنگە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتیی بەسەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی بکرێت و هەروەها گرنگە دەستپێشخەرییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت ئەنجامی ئەرێنی هەبێت.
گوتیشی: دەبوو لە مێژە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهێندرابا، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی پێکبهێندرێت.
جەعفەر شێخ مستەفا، دەستپێشخەریەک هاتووەتە ئاراوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، هەروەها داخوازی خەڵکی کوردستان لە پارتی و یەکێتیی ئەوەیە بە زووی ئەم کابینەیە پێکبهێنرێت.
نوێ دەکرێتەوە..